ئینگلتەرا

باشترین یاریزانی مانگی مانچستەر دیاری کرا

یاریگا- برونۆ فێرناندێز جارێکیتر بە باشترین یاریزانی مانچستەر دیاری کرا بۆ مانگی نۆڤێمبەر.

پێگەی مان یو لە تویتەری فەرمی یانەکەوە بڵاوی کردۆتەوە یاریزانە پورتوگالییەکە بۆ جاری پێنجەم وەک باشترین یاریزانی مانگ لە مانچستەر دەستیشان کراوە.

یاریسازەکە لە مانگی یەکی ئەم ساڵەوە بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ لە سپۆرتینگی پورتوگالیەوە گواسترایەوە ئۆڵدەرافۆرد.

لەو کاتەوە توانیویەتی پێنج جار لە کۆی هەشت مانگ وەک باشترینی پەو یانەیە هەڵبژێردرێ، بەم شێوەیە:

مانگی دوو

مانگی سێ

مانگی شەش

مانگی هەشت

مانگی یازدەی ڕابردوو

بابەتی زیاتر

Back to top button