ئه‌وروپائینگڵته‌را

بە چەند خولەکێک هەزارەها بلیتی یاریی داهاتووی ئارسێناڵ فرۆشران

یاریگا
یانەی ئارسێناڵ یەکەم یانەی ئینگلیزی دەبێت ئەم هەفتەیە هاندەرانیان دوای ماوەیەکی زۆر جارێکی دیکە هاندەرەکانیان دەگەڕێنەوە یاریگاکان.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردووە پاش ئەوەی حکومەتی وڵاتەکەیان بریاریدا لە مانگی داهاتوو بە دواوەبە رێژەیی هاندەران دەتوانن بگەڕێنەوە یاریگاکان، یانە لەندەنیە بەیانی ئەمڕۆ شەممە دەستی کرد بە فرۆشتی بلیتی یاریی کۆتایی ئەم هەفتەیە لە یۆرۆپالیگ.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە تەنها دوای 20 خولەک سەرجەم ئەو 2000 هەزار هاندەرەی کە رێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە یاریگاکان، بلیتەکانیان کریەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button