ئینگلتەرا

کڵۆپ باس لە توڕەبوونەکەی سەڵاح دەکات دوای دانیشاندنی

یاریگا- یۆرگن کڵۆپ باس لە حاڵەتی تووڕەبوونەکەی موحەمەد سەڵاح دەکات دوای ئەوەی بەرامبەر برایتۆن داینیشاند و ناڕەزایەتی ئەستێرە میسریەکەی لێ کەوتەوە.

لە خولەکەکانی 60ی یارییەکەدا دوای ئەوەی لیڤەرپووڵ بە گۆڵێکی دیگۆ جۆتا و ئەسیستی سەڵاح لە پێش بوون، کڵۆپ هێرشبەرە میسریەکەی دانیشاند. ئەوەش سەڵاحی پەست کرد و کاتی چوونە دەرەوەی له یاریگا، کڵۆپی پشتگوێ خست. دوای یارییەکە ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بۆ BT گوتی: “ئەگەر سەڵاح بە زەردەخەنەوە دەرچێت کاتێک یاریگا جێ دەهێڵێت ئەوا واتا هەڵەیەک بوونی هەیە. دەبێ ئاگەداربین، مۆ حەز بەوە ناکات بەڵام ئیتر وایه.”

برایتۆن لە خولەکە زیادکراوەکانی یارییەکەدا لە ڕێگەی لێدانیسزا یارییەکەیان یەکسان کردەوە و خاڵێکیان له لیڤەر ڕفاند.

شایەنی باسە، ئەوە دووەم یاریی له دوای یەکە سەڵاح لە خولەکەکانی 60ی یاریی گۆڕانکاری پێ دەکرێت. جاری پێشوو بەرامبەر ئەتڵەنتا بوو کە ڕێدز بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button