ئیتاڵیا

دۆزینەوەی بۆمبی جەنگی جیهانی لە شوێنی مەشقەکانی رۆما!

یاریگا-ئەمڕۆ لە کاتی مەشقەکانی یانەی رۆما دا، چەند بۆمبێکی جەنگی جیهانی دووەم دۆزرانەوە.

بەگوێرەی پێگەی ئێل مێساجیرۆی ئیتاڵی، لە کەمپی تریگۆریای شوێنی مەشقەکانی رۆما، ٢٠ بۆمبی نەتەقیوی جەنگی جیهانی دووەم دۆزراوەتەوە لە کاتی کارکردن لەو شوێنەدا بەمەبەستی دروستکردنی یەکەیەکی نوێی مەشقکردن.

دواتر یەکەی سەربازی هەڵگرتنەوەی مین گەیشتنە شوێنەکە و سەرجەم بۆمبەکانیان هەڵگرتەوە کە لە ناوەڕاستی شارە وەزشییەکەی رۆمادا بوو.

سبەینێ رۆما بەرەو ناپۆلی بەڕێدەکەوێت بۆ یاری لوتکەی خولی ئیتاڵی نێوانیان لە هەفتەی نۆیەمی کاڵچیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button