ئینگلتەرا

مانچستەر سیتی ئامادەیە دەستبەرداری ئەستێرەیەكی ببێت لە پێناو گواستنەوەی هاری كەین

یاریگا- پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت هاری كەین هێرشبەر و گۆڵكاری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بگوازێتەوە ڕیزەكانی و لەبەرامبەر ئەوەشدا دەستبەرداری یەكێك لە ئەستێرەكانی ببێت.

بەپێی تۆڕی یۆرۆسپۆرت گواردیۆلا داوای لەئیدارەی یانەکەی کردووە کە هەوڵبدات هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ هاری کەین واژۆ بکات ، لەکاتێکدا ئامادەدەبێت ڕێگە بەگابرێل خیسۆس هێرشبەری بەرازیلی بدات یانەكە جێبهێڵێت.

هاری كەین لەم وەرزەدا لە پریمەرلیگ نۆ یاری كردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ تۆمار بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات ، لەكاتێكدا خیسۆس سێ یاری كردووە و دوو گۆڵی تۆمار كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button