ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

بەپەلە: دوا بریار لەسەر گۆڕینی ناوی یاریگای ناپۆلی درا

یاریگا
دوای ئەوەی دیێگۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێ ئارجێنتینا کۆچی دوایی کرد، پێشنیار کرا ناوی یاریگای یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بۆ ناوی ئەو یاریزانەی پێشووی یانەکەیان بگۆردرێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە لەسەر پێشنیازی شارەوانی شاری ناپۆلی، بریارە ناوی یاریگای شارەکەیان ” سان پاولی ” بۆ ناوی ئەستێرەی کۆچکردووی یانەکەیان بگۆڕدرێت و چاوەڕێش دەکرێت ئەم هەنگاوە بەم زوانە جێبەجێ بکرێت.

مارادۆنا لە ساڵی 1986 تاوەکو 1991 یاریی بۆ یانەی ناپۆلی ئیتاڵی کرد و توانی لەگەڵ ئەو یانەیە چەندین ناسناو بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button