ئه‌مریکا

لە ناپۆلی سێ رۆژ شینگێڕان راگەیەندرا بۆ ماڕادۆنا

یاریگا-گیان لەدەستدانی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا شەپۆڵێکی ماتەمینی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا لەسەر ئاستی جیهان بەڵام زۆرترین کاریگەری لەسەر بوێنس ئایرس لە ناوخۆ دا و لە ناپۆلی لە دەرەوەی وڵاتەکەی، ئەمەش بەهۆی ئەو خزمەتە گەورەیەیی ئەفسانە نەمرەکە پێشکەشی هەردووکیانی کردووە.

سەرەتا ئەرژەنتین سێ رۆژ ماتەمینی و پشووی راگەیاند بە  لەدەستدانی دیێگۆ، ئەمڕۆش شاری ناپۆلی ئاشکرایکرد ئەوانیش سێ رۆژ لە ماتەمینیدا دەبن و دەرگای شوێنە فەرمییەکان دادەخرێت لە نێویاندا قوتابخانەکان.

ئاوریێلۆ دی لاورێنتیس سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئەوەشی نەشاردەوە رەنگە ناوی یاریگاکەیان بگۆڕن بۆ یاریگای ماڕادۆنا.

ئێوارەی دوێنێ راگەیەندرا دیێگۆ ماڕادۆنا لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد پاش نەشتەرگەرییەک لە مێشکیدا لە سەرەتای ئەم مانگە و دواتر تووشبوونی بە نۆبەی دڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button