ئیسپانیا

ڤیدیۆ: ئەمڕۆ بارسێلۆنا یادی ڕۆژێکی مێژوویی دەکاتەوە

یاریگا- ئەمڕۆ بارسێلۆنا یادی ڕۆژێکی مێژوویی یانەکە دەکاتەوە.

هەشت ساڵ پێش ئێستا، لە 25ی مانگی 11ی 2012 بۆ یەکەمین جار لە مێژوویدا، بلاوگرانا بە 11 یاریزانی گەورەبووی فێرگەی لاماسیاوە یارییەکی ئەنجام دا.

لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکەدا کە بەرامبەر لیڤانتی بوو دانی ئالڤێسی تێدابوو، بەڵام بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێ هێشت و مۆنتۆیا خرایه جێگەکەی، بەوەش سەرجەم 11 یاریزانەکەی نێو یاریگا بریتی بوون لە دەرچوانی فێرگەی لاماسیا بۆ یەکەمین جار لە مێژووی یانە کەتەلۆنیەکەدا. بارسێلۆنا بە ئەنجامی یارییەکەی 4-0 بردەوە.

ئەو وەرزە بارسا نازناوی لالیگای بردەوە بە کۆ کردنەوەی 100 خاڵ وەک ڕیکۆرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button