ئیسپانیا

مۆدریچ مانەوەی دەوێت و مەدریدیش بێ دەنگە

یاریگا-لوکا مۆدریچ ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانە لەوەی یانەکەی تا ئێستا داوایان لێنەکردووە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە لە کاتێکدا هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت.

لوکا سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی بۆ ٣٥ ساڵ هێشتا یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی قەڵای سپی، بەگوێرەی ئێل چیرینیگتۆ ئەو یاریزانە سەرسوڕماوە لەوەی چۆن یانەکە تا ئێستا هیچ شتێکیان پێنەوتووە لەسەر داهاتووی.

سەرچاوەکە دەڵێت لوکا دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە درێژبکاتەوە لەگەڵ ساڵی دووهەم بەگوێرەی ئاست، بەڵام مەدرید نایەوێت ئەو یاریزانە بهێڵێتەوە و یەکێک دەبێت لەوانەی هاوینی داهاتوو دەستبەرداریان دەبێت.

ریاڵ لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نیە و چاوەڕوانی گۆڕانکاری گەورە دەکرێت لە ریزەکانی یانەکەدا بۆ ساڵی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button