ئه‌وروپائیسپانیا

” ئیسکۆ هیچ داواکارییەکی نیە “

یاریگا
ئیسکۆ ناوەڕاستکارەکەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام هیچ داواکارییەکی نیە.

فرانسیسکۆ ئالارکۆن بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەی مێرنگی بە رادیۆی کادێنا سێری گوتووە ” ئیسکۆ هیچ داواکارییەکی فەرمی پێنەگەیشتووە، بەڵام بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت، هەرچەندە هیچ کێشەیەکی لە مانەوەش نیە “. ئەم قسانە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو یانەکانی مانچێستەر سیتی، ئارسێناڵ و ئێڤەرتۆن هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

ئیسکۆ لە ساڵی 2013 پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کردووە و لە هاوینی ساڵی2022 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button