ئینگلتەرا

ئامارێک دەیسەلمێنێ لەدوای وازهێنانی فێرگسنەوە، سۆڵشایەر خراپترین ڕاهێنەری مانچستەرە!

یاریگا- ئامارێک پیشانی دەدات کە ئۆڵی گۆنار سۆڵشایەر خراپرتینی نێو ئەو ڕاهێنەرانەیە دوای وازهێنانی سێر ئالێکس فێرسنەوە پۆستی ڕاهێنەرایەتی مانچستەر یونایتدی وەرگرتبێ.

بە گوێرەی ئەو ژمارە و داتایەی پێگەی پریمەرلیگی چاپی عەرەبی بڵاوی کردۆتەوە، لە نێو هەریەکە لە دیڤید مۆیس، لویس ڤان خال، جۆزێ مۆرینهۆ و سۆڵشایەر، ئەمەی دواتریان خراپترینە.

وەک ئەو ژمارانەی خراونەتە ڕوو، ڕاهێنەرە نەرویجیەکە بۆ ڕۆژێکیش یانەکەی نەگەیاندۆتە پێشەنگی پریمەرلیگ لەو کاتەوەی ئەرکەکەی پێ سپێردراوە لەوەتەی مانگی دیسەمبەری 2018. بەم شێوەیە:

– دیڤید مۆیس مانگی 7ی ساڵی 2013 کرا بە ڕاهێنەر، لە مانگی 4ی 2014 دوورخرایەەوە. (دوو ڕۆژ پێشەنگ بوو)

– لویس ڤان خال مانگی 5ی ساڵی 2014 تا مانگی 5ی 2016 ڕاهێنەر بوو (هەشت ڕۆژ پێشەنگی پریمەرلیگ بووە)

– جۆزێ مۆرینهۆ مانگی 5ی 2016 تا مانگی 12ی 2018 ڕاهێنەری مانچستەر بووە (41 ڕۆژ پێشەنگ بووە)

– سۆڵشایەر مانگی 12ی ساڵی 2018 تا ئێستا بەردەوامە (هیچ ڕۆژێک یانەکەی نەگەیاندۆتە پێشەنگ)

بابەتی زیاتر

Back to top button