ئینگڵته‌را

یەكەم لێدوانی گواردیۆلا دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەل مانچستەر سیتی

یاریگا- پیپ گواردیۆلا ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەل یانەكەی بۆ ماوەی دوو وەرزی داهاتوو.

ئەمڕۆ مانچستەر سیتی ڕایگەیاند گرێبەستی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەریان بۆ ماوەی دوو وەرزی دیكە و تا ساڵی 2023نوێكردووەتەوە، بەوەش بۆ ماوەی حەوت ساڵ لەگەڵ سیتیزن بەردەوام دەبێت.

دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ پەڕەی فەرمی یانەكە پیپ ووتی: لەو كاتەوەی هاتوومەتە ئێرە هەست بەوە دەكەم كە بەخێرهاتن دەكرێم لەلایەن هاندەران و یاریزانان و دەستەی ئیدارەی یانەكە.

هەروەها ووتیشی: كەش و هەوای مانچستەر سیتی نایابە، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی و سەرۆكی یانەكە،چەندین سەركەوتن و نازناومان پێكەوە بەدەستهێناوە، هەمووان شانازی بەو سەركەوتنەوە دەكەین.

لە كۆتایشدا ووتی: كاتێك متمانەی لەوشێوە بەدەست دەهینیت، هەست بە دڵخۆشیەكی زۆر دەكەیت، دڵخۆشم بەو متمانەی سەڕۆكی یانەكە و دەستەی ئیدارە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم بۆ ماوەی دوو وەرزی دیكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button