ئه‌وروپاجیهان

فەرمی: مەراسیمی The Best بەڕێوەدەچێت

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی چالاکیە وەرزشیەکان و تۆپی پێ، فیفا بریاریدا کە مەراسیمی دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی ساڵ نەکرێت، بەڵام دواجار بریاردرا کە مەڕاسیمەکە بکرێت.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهانی بڵاویکردووە مەڕاسیمی دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی 2020بەڕێوەدەچێت و دەنگدان بۆ دیاریی کردنی باشترین یاریزان لە رێکەوتی 25ـی ئەم مانگە تاوەکو نۆی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆلەندا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ بەدەست هێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی ساڵی 2020.

بابەتی زیاتر

Back to top button