یاریگا

یاریزانێکیتری لیڤەرپووڵ تووشی پێکان هات

یاریگا- نەهامەتیەکان بۆ لیڤەرپووڵ تا دێت قووڵتر دەبێت کاتێک ئەم ڕۆژانە دێوەزمەی پێکان یەخەی یاریزانەکانی ڕێز بەرنادات و لیستی پێکراوەکان کەڵەکە دەبێت.

میدیای بەریتانی و لە نێویاندا ڕۆژنامەی میرۆر، لە زاری ڕاهێنەری خوار 21 ساڵانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەراوە ئەوەی بڵاو کردۆتەوە کە ڕیس ویلیامز پێکانی بۆ دروست بووە لە ئێسکەکانی سێبەندەی ڕانیدا و بەوهۆیەوە نێردراوەتەوە بۆ لیڤەرپووڵ.

یۆرگن کڵۆپ هیوایەکی زۆری بەو بەرگریکارە تەمەن 19 ساڵانە هەڵچنی بەتایبەت دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە یاری چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئەتڵەنتا پێشکەشی کرد. بە تایبەتر، لە ئێستادا کە لیڤەرپووڵ هەڕ چوار یارزیانه سەرەکیەکەی هێڵی بەرگری ڤان دایک، جۆ گۆمێز، ئالیکساندەر ئاڕنۆڵد و ئاندی ڕۆبێرتسۆن پێکانیان هەیە و فابینهۆیش بە هەمان شێوە.

هێشتا بە فەرمی لەلایەن لیڤەرپووڵەوە بە فەرمی ڕادەی پێکان و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو لاوەی دڵی بەرگری ڕانەگەیەنراوە و ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووش بەرامبەر لیستەر سیتی پێشەنگی پریمەرلیگ یاریان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button