یاریگا

نرخی گرانترین هەڵبژاردەکانی بەشدار لە یۆرۆی 2020ی دواخراو

یاریگا- لە ئێستاوە داتا وژمارەکان بەگەڕ کەوتوون بۆ قسەکردن لەسەر پاڵەوانێتی یۆرۆی داهاتوو. لایەنی دارایاییش لەم چوارچێوەیەدا بایەخی پێ دراوە بەوپێیەی چەندین هەڵبژاردەی گەوەرەی ئەورووپا کە خاوەنی یارزان و ئەستێرەگەلێکی ئێستای تۆپی پێن.

پێگەی ESPENی وەرزشی ڕیزبەندی 10 گرانترین هەڵبژاردەی لێ داناوە لە ڕووی پێکهاتەی یاریزانانی هەڵبژاردەکانەوە، بەم شێوەیە:

1- ئینگلتەرا 1.4 ملیار یۆرۆ [ملیارێک و 400 ملیۆن یۆرۆ]

2- فەرەنسا یەک ملیار یۆرۆ

3- ئیسپانیا 842.5 ملیۆن یۆرۆ

4- ئیتاڵیا 824.5 ملیۆنیۆرۆ

5- پورتوگال 762.5 ملیۆن یۆرۆ

6- ئەڵمانیا 742.5 ملیۆن یۆرۆ

7- بەلجیکا 693.3 ملیۆن یۆرۆ

8- هۆڵەندا 551 ملیۆن یۆرۆ

9- کرواتیا 353.6 ملیۆن یۆرۆ

10- دانیمارک 289.3 ملیۆن یۆرۆ

پاڵەوانێتی یۆرۆ، کە بڕیار بوو بە بەشداری 24 هەڵبژاردەی ئەورووپی لە هاوینی ئەم ساڵی 2020 بەڕێوە بچێ، بە بڕیارێک دواخرا بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

Back to top button