ئه‌وروپا

یاریزانێكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی نێوان ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یاریزانانی یانەكە ئاشكرا دەكات

یاریگا- فابیۆ كوینتراوی پورتوگالی ستایشی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هەمان وڵاتی كرد بەتایبەی ئەو كاتانەی پێكەوە لە ڕیاڵ مەدرید یاریانكردووە.

كوینتراو لە ساڵی 2011ەوە یاری بۆ ڕیاڵ كردووە تا ساڵی 2015 ئەو كاتەی بە خواستن چوویە مۆناكۆ و 2016 سپۆرتینگ لشبۆنە پاشان پەیوەندی بە یانەی ڕیۆ ئاڤیەوە كرد و لە مانگی یەكی سالی ڕابردوو وازهێنانی خۆی لە یاریكرد ڕاگەیاند.

كوینتراو لە چاوپێكەوتنیدا لەگەل ڕۆژنامەی (jogo)ی پورتوگالی ووتی: 7 ساڵم لەگەل ڕیاڵ مەدرید بەسەربرد، بۆ من کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترین هاوکار و هاوڕێ بوو.

هەروەها ووتیشی: ئەو وەك برایەك وابوو بۆ هەموومان، بە هەموو هاوڕێكانم لە سەرجەم یانەكان ووتووە، پێم باشە هەموویان دەرفەتی ئەوەیان هەبێت لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بن و لە نزیكەوە بیناسن.

” ڕۆناڵدۆ هاوڕێیەكی گەورەیە، كەسایەتیەكی نایابە و زۆر بە توانایە، كارئاسانیەكی گەورەیە بۆ ئەو یانەیەی یاری لێدەكات، هەرئەوەشە كە وای لێدەكات باشترین بێت لە جیهاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button