ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و یانەکەشی هەردوو مەرجەکە رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، بەرگریکارەکەی شاهانەکان وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و ئەو یاریزانە ئامادەیە بە هەمان ئەو موچەی ئێستای و بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام یانەکەی هەردوو مەرج رەتدەکاتەوە و بە موچەیەکی کەمتر و تەنها ساڵێک نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی رازیە.

هەردوولا ماوەیەکە گفتوگۆکانیان دەست پێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کامیان بە مەرجەکانی ئەوی دیکەیان رازی نەبووە و بەم شێوەیەش بێت رامۆس هاوینی داهاتوو ریال مەدرید جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button