ئاسیائه‌وروپا

عەلی دایی باس لە نزیکبونەوەی رۆناڵدۆ لە ریکۆردەکەی دەکات

یاریگا
عەلی دایی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران و خاوەنی زۆرترین گۆڵ لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان لە نوێترین دەرکەوتنیدا باس لە نزیک کەوتنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریکۆردەکەی دەکات.

گۆڵکارە مێژوویەکەی جیهان بە رۆژنامەی توتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی دەڵێت ” شانازیە بۆ من یاریزانێکی وەکو کریستیانۆ بتوانێت ریکۆردەکەم بشکێنێت، ئەو یاریزانێکی نایابە و توانانەی ئەوەی هەیە هەموو ریکۆردەکان تێپەڕێنێت و هەر کاتێکیش توانی ئەم کارە بکات، یەکەم کەس من پیرۆزبایی لێدەکەم “.

عەلی دایی لە کۆی 149 یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی توانی 109 گۆڵ تۆمار بکات و خاوەنی زۆرترین گۆڵی نێودەوڵەتیە و نزیکترین رکابەری کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگاڵیە کە خاوەنی 102 گۆڵە.

Back to top button