ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

مێسی داواکارییەکی لە هاندەرانی یانەکەی هەیە پاش سەرکەوتنە مێژووییەکە

یاریگا-لیۆنێل مێسی ئەندازیاری سەرکەوتنە مێژووییەکەی شەوی رابردووی بارسێلۆنا، داواکارییەکی لە هاندەرانی یانەکەی هەیە.

بارسێلۆنا ٣-٠ شکستی بە لیڤەرپوول هێنا لە قۆناغی پێش کۆتای خولی پاڵەوانەکاندا بەڵام جارێکی دیکە فیلیپ کۆتینهۆ بە ئاستێکی ناجێگیرەوە دەرکەوت و هاندەرانیش هاهوویان لێکرد.

لیۆ پاش یارییەکە وتی “داوا لە هاندەران دەکەم پاڵپشتی کۆتینهۆ بن و نابێت بەو جۆرە بن لەگەڵیدا، ئێستا کاتی ئەوەنیە کە پاڵپشتی یاریزانەکان نەبن”.

لیۆ وتیشی” بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی زۆر باشە بەڵام دەمویست دێمبێلێ گۆڵی چوارەم تۆماربکات، بەداخەوە لەدەستی دا”.

یاری گەڕانەوە لە ئەنفیڵد رۆژی سێ شەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button