ئه‌وروپائیتاڵیا

بێنتنەر چیرۆکێکی سەرنج راکێشی بوفۆن و پیرلۆ دەگێڕێتەوە

یاریگا
نیکلاس بێنتنەر، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی دانیمارک و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا چیرۆکی ئەو رۆژە دەگێڕێتەوە کە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەکەوە کرد.

یاریزانە دانیمارکیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی بی بی سی دەڵێت ” لە رۆژی یەکەمی بەشداری کردنم لە راهێنانەکانی بیانکۆنێری، شتی زۆر سەیرم بینی، کاتێک چومە ژووری خۆگڕین هیچ یارئزانێکم نەبینی، دواتر کە بە دوایاندا گەڕام بینیم هەندێ یاریزان بە نهێنی خەریکی قاوە خواردن و گاڵتە کردنن، بەڵام ئەوەی بە لامەوە سەیر بوو، جگارە کێشانی پیرلۆ و بوفۆن بوو لە توالێتەکان “.

بێنتنەر دەشڵێت کە ئەو دوو یاریزانە کەشێکی ئەوەندە خۆشیان لە ژووری جڵ گۆڕین دروست کرد بوو، هیچ یاریزانێک گلەیی ئەوەیان نەدەکرد بۆچی جگارە دەکێشن.

Back to top button