یاریگا

ڤیدیۆ: 12 ساڵ بەر لە ئێستا ڕۆناڵدۆ بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ گۆڵی ژمارەی 100 خۆی بۆ مانچستەر تۆمار کرد

یاریگا- لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆی ساڵی 2008 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی 100هـەمینی خۆی بۆ مانچستەر یونایتد تۆمار کرد بەرامبەر ستۆک سیتی.

ئەو یارییە کە مان یو لە نێو ئۆڵدترافۆرد 5-0 گۆڵبارانی میوانەکەی کرد. بۆ مانچستەر لە لایەک و، دۆن ڕۆناڵدۆ لە لایەکیترەوە تایبەتمەندێتی خۆی هەبوو کاتێک بەو بردنەوەیە ئاهەنگیان گێڕا بە هەڵکەوتی 50 ساڵەی وابەستەیی سێر ئالێکس فێرگسن بە دونیای تۆپێ پێ.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش کە دوو گۆڵی کۆی پێنج گۆڵەکەی تۆمار کرد هەر بە لێدانی ڕاستەوخۆ، یەکەم گەڕانەوەی بوو بۆ نێو یاریگاکان لە دوای 10 هەفتە دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکان و نەشتەرگەری لە پاژنەی پێیدا، تەنها 3 خولەکی بەس بوو واژۆ لەسەر گۆڵی ژمارە 100ی خۆی بکات لەگەڵ مان یو. هەروەها بەو گۆڵانەی دژی ستۆک سیتی، تۆڕی سەرجەم 19 یانە ڕکابەرەکانی لە پریمەرلیگ هەژاندبوو

کریستیانۆ لە ماوەی یاریکردنی بۆ مانچستەر، توانیبووی 118 گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button