یاریگا

لیدزەکەی بێلسا لە ئامارێکدا بەسەر هەموو ڕکابەرەکانی پریمەرلیگیدا سەرکەوتووە

یاریگا- ئەگەرچی لیدز یونایتدەکەی ماسێلۆ بێلسا ئەنجامی هەشت یاری سەرەتای لە پریمترلیگ بە گوێرەی پێویست نییە، بەڵام ئامارێکی سەرنجڕاکێش دەیسەلمێنێ کە دوای دابڕانیان لە خولەکە بۆ ماوەی 16 ساڵ، گەڕانەوەی لەم شێوەیەیان شایستە بووه.

لیدز لەم وەرزەدا هەشت یاری ئەنجام داوە، لە سەرجەمیاندا باڵادەستی خۆی پیشان داوە لە ڕووی خاوەندارێتی تۆپ [دەست بەسەراگرتنی تۆپ] بەرامبە هەموو ئەو یانانەی ڕووبەڕووی بوونەتەوە، ئەنجامەکە هەرچۆن بووبێ، بەم شێوەیە:

لیڤەرپووڵ 4-3 لیدز

ڕێژەی کۆنترۆڵکردی تۆپ: لیڤەرپووڵ %48       لیدز %52

 

لیدز 4-3 فوڵهام

ڕێژەی کۆنترۆڵکردنی تۆپ: لیدز %51      فوڵهام 49

 

شیفیڵد یونایتد 0-1 لیدز

ڕێژەی کۆنترۆڵکردنی تۆپ : شیفیڵد %36       لیدز %64

 

لیدز 1-1 مان سیتی

ڕێژەی کۆنترۆڵکردنی تۆپ: لیدز %53     مان سیتی %47

 

لیدز 0-1 وڵڤرهامپتن

ڕێژەی کۆنترۆڵکردنی تۆپ: لیدز %68            وۆڵڤز %32

 

ئەستۆنڤیلا 0-3 لیدز

ڕێژەی کۆنترۆڵکردنی تۆپ: ئەستۆنڤیلا %40     لیدز %60

 

لیدز 1-4 لیستەر سیتی

ڕێژەی کۆنترۆڵکردنی تۆپ: لیدز %68          لیستەر %32

 

کریستاڵ پاڵاس 4-1 لیدز

ڕێژەی کۆنترۆڵکردنی تۆپ:

کریستاڵ پاڵاس %35      لیدز %65

یاریی داهاتووی کوڕانی بێلسا کە پلەی 15ی ڕیزبەندیەکەن، بەرامبەر ئارسیناڵی میکێل ئارتێتایە. تۆپچیەکانی لەندەن لە پلەی 11 دەبینرێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button