یاریگا

بەپەلە: یاریزانێکیتری لیڤەرپوڵ تووشی پێکان هات

یاریگا- نەهامەتیەکانی یانەی لیڤەرپووڵ تا دێت زیاتر دەبێ لە ڕووی پێکرانی یاریزانەکانیەوە و ئەم جارەش میدیاکانی  بەریتانیا هەواڵێکی خەمهێنەریان بە یۆرگن کڵۆپ دا.

تۆزێک پێش ئێستا، زۆرێک لە سەرچاوە ئینگلیزییەکان پێکرانی جۆ گۆمێزیان بڵاو کردەوە کە لە دەیلی مەیڵ وەک “پێکانی مەترسیدار” باسی لێوە کردووه.

ناوبراو لە کاتی ڕاهێنانەکانی ئینگلتەرا تووشێ پێکانەکە بووە بەبێ خستنە ڕووی زانیاری وردتر لەسەر جۆر و ئەگەری ماوەی دوورکەوتنەوەی.

ئەمە خەمێکیترە بە پلەی یەک بەرۆکی لیڤەرپووڵ دەگرێت کاتێک جگە لەم بەرگریارە ئینگلیزییە، ڕێدز پێشتر لە قەیرانی پێکانی یاریزانانیدایە بە تایبەت لە هێڵی بەرگری بە دوورکەوتنەوەی ڤێرجڵ ڤان دایک، ترێنت ئالیکساندەر ئاڕنۆڵد و فابینهۆ کە ئەمەی دواییان وەک شوێنگرەوەی ڤان دایک خرایە دڵی بەرگری.

بابەتی زیاتر

Back to top button