ئیسپانیا

ئەو وشانەی كومان كە وای لە میسی كرد بمێنێتەوە

یاریگا: ڕونالد كومان ڕاهێنەری هۆڵەندی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئەو لێدوانانە ئاشكرا دەكات كە لەگەل ئەفسانەی یانەکە لیۆنێل میسی كردوویەتی تا وایلێبكات لە یانەكە بمێنێتەوە.

میسی دەیویست لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

ئەو ڕاهێنەرە هۆڵەندییە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ووتی: ” کە گەیشتمە لای پێیان وتم میسی دڵخۆش نییە ، منیش چووم و لە ماڵی خۆی قسەم لەگەڵ کرد و ڕاستگۆبووم لەگەڵی “.

” پێم ووت كە تەنها شتێك دەتوانم بیگۆڕم شێوازی یاریكردن و شوێنی ئەو لە یاریگادا و شێوازی یاریكردنی هەمووانە، بەڵام كێشەی لەگەڵ بەڕێوەبەردن و ئیدارەی یانەكە ناتوانم بگۆڕم”.

هەروەها ووتیشی: میسی پێی وتم کە دەیەوێت هەموو شتێک بباتەوە، باشترین بێت، بەردەوام بێت لە باشترین بوون هەرچەندە کێشەی لەگەڵ یانەکەی هەبوو.

لە كۆتایشدا ووتی: بارسێلۆنا لەگەڵ میسی یانەیەكی باش و بەهێزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button