ئه‌وروپائینگلتەرا

دەیناسۆرەکەی ئارسێناڵ گەڕایەوە

یاریگا
دوای ئەوەی دەیناسۆرەکەی ئارسێناڵ بە هۆی قەیرانی داراییەکانی ئەم دواییە لە پیشەکەی دوور خرایەوە، دواجار بریاردرا بۆ سەر پیشەکەی بگەڕێتەوە.

ماوەیەک پێش ئێستا کارگێری یانە لەندەنیەکە بە بیانۆی قەیرانی دارایی سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بریاریدا بەشێک لە کارمەندەکانی یانەکەی بەڕێ بکات، یەکێک لە کارمەندەکانیش جێری کای ئەو کەسە بوو کە ماوەی 27 ساڵ بوو بەرگی دەیناسۆرەکەی وەکو رەمزی یانەکەی لەبەر دەکرد لە یاریگادا، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە دوای خۆیدا هێنا و دواجار مەسوت ئۆزیل ناوەڕاستکاری ئەو یانەیە بریاریدا تا ئەو کاتەی لەو یانەیە بێت، موچەکەی بدات.

ئەمڕۆ دەیناسۆرەکە لە تویتێکدا هەواڵی گەڕانەوەی بۆ یاریگای ئیمارات راگەیاند و لەمەودوا لە کاتی یارییەکان دەبیندرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button