یاریگا

لەگەڵ گەشتنی هاری کین بە 10 گۆڵکارەکەی مێژووی پریمەرلیگ، لیستەکە بزانە

Yariga App

یاریگا- ئەمڕۆ جارێکیتر هاری کین سەردانی تۆڕی گۆڵی ڕکابەرەکانی کردەوە بە تاکە گۆڵێکی  ئەستێرە ئینگلیزیەکە لە کۆتا خولەکەکاندا لە دژی وێستبرۆمیچ تۆتنهام سەرکەوتنێکی دیکەی لە پریمەرلیگ تۆمار کرد.

بەو گۆڵە، هێرشبەرەکەی سپێرس خۆی گەیاندە ڕیزبەندی 10 گۆڵکارەکەی مێژووی خولی ئینگلیزی، بە 150 گۆڵ لە 218 یاریدا کە تەنها ئالان شیرەر بە (212) یاریی و، ئەگوێرۆ (217) یاری زووتر لە هاری کین گەشتوون بەو ژمارەی شازادەکە.

– ڕیزبەندی 10 گۆڵکارەکەی پریمەرلیگ:

10- هاری کین 150 گۆڵ [بەردەوامە لە یاریکردن لە خولەکە]

9- مایکڵ ئۆوین 150 گۆڵ

8- جێرمان دیفۆ 162 گۆڵ

7- ڕۆبی فاولەر 163 گۆڵ

6- تێری هێنری 175 گۆڵ

5- فرانک لامپارد 177 گۆڵ

4- سێرجیۆ ئەگوێرۆ 180 گۆڵ [بەردەوامە لە یاری کردن لە خولەکە]

3- ئاندی کۆڵ 187 گۆڵ

2- وەین ڕۆنی 208 گۆڵ

3- ئالان شێرەر 260 گۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button