ئینگلتەرا

ئەستێرەیەكی مانچستەر سیتی پێش یاریەکە هەڕەشە لە لیڤەرپوڵ دەکات

یاریگا: فیران تۆرێس، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی پەیامی ئاگاداركردنەوەی بۆ لیڤەرپول نارد.

مانچسته رسیتی ئەم ئێواره له یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی لیڤەرپول دەکات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی هەشتەمی پریمەرلیگ.

یاریزانە تەمەن 20 ساڵانەكە سەبارەت بە یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول بۆ پەڕەی فەرمی یانەكەی ووتی: ” دەزانین یارییەکەی لیڤەرپوڵ چەند گرنگ و قورسە ، پێویست ناکات زۆر شییان بکەینەوە ” .

هەروەها ووتیشی: ئێمە كار لەسەر بردنەوە دەكەین، كە پێوویستمانە بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا كێبڕكێ لەسەر نازناوی پریمەرلیگ بكەین.

لە كۆتایشدا ووتی: ئێمە یانەیەكی بەهێزین،كە لە تواناماندایە یاریەكە ببەینەوە، ئێمە بە هەموو گرنگی و توانایەكمانەوە بەرەو یاریەكەی ئەمڕۆ دەڕۆین.

بابەتی زیاتر

Back to top button