ئه‌ڵمانیا

یەكەم لێدوانی فلیك دوای پێكانەكەی كیمیچ

یاریگا: هانز فلیك، ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ، دووپاتیكردەوە ڕەنگە جۆشوا كیمیچ بۆ ماوەیەكی درێژ دووربكەوێتەوە، ئاماژەشی بەوە كرد كە سەختە قەرەبووبكرێتەوە.

كیمیچ بە گریانەوە یاریگای بەجێهێشت لە یاری دوێنێ بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند دوای ئەوەی لە ئەژنۆیدا تووشی پێكانێكی سەخت هات.

لە دوای یاریەكە فلیك ووتی: ئێمە هیچ پێشبینیەك ناكەین، بەشێوەیەكی پرۆفیشنالانە مامەڵەی لەگەل دەكەین، بەلام جۆشوا یاریزانێكی گەورە و نایابە سەختە یاریزانێكی شوێنگرەوە بتوانێت جێگای بگرێتەوە.

هەروەها ووتیشی: ئەو یاریزانی سەرەكی یانەكەمانە، شوێنگرتنەوەی ئاسان نابێت، بەڵام هەول دەدەین بەشێوەیەكی ئەرێنی بین بۆ پێكانەكەی.

لە كۆتایشدا ووتی: نازانم پێكانەكە چەند سەختە، ناتوانم پێشبینی هیچ شتێك بكەم، ڕەنگە ئەوەندە خراپ نەبێت، دەبێت چاوەڕێ بكەین و ببینین.

بابەتی زیاتر

Back to top button