ئینگڵته‌را

بە پەلە: یاریزانێکی چێڵسی تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا- فرانک لامپارد تووشبوونی کای هاڤێرتزی یاریزانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

میدیاکانی بەریتانیا لە زاری ڕاهێنەرەکەی بلووزەوه بڵاویان کردۆتەوە پشکنینەکانی هاڤێرتز بە پۆزەتیڤ هاتۆتەوە.

یاریزانە ئەڵمانییەکە ڕۆژی شەممە بەرامبەر بێرنلی یاری کرد لە پریمەرلیگ، بەڵام دوێنێ بەشداری ڕاهێنانەکانی چێڵسی نەکردووە بۆ یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر ڕین لە چامپیۆنزلیگ بۆیە بۆ ئەم یارییه دوورخراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button