ئاسیا

یاریزانێک بەهۆی تانە و تەشەری هاندەران لە ٢٢ ساڵیدا وازیهێنا!

یاریگا-جۆش هۆپس ناوەڕاستکاری یانەی میڵبۆرن ڤیکتۆری  لە خولی پلە یەکی ئوستراڵی وازهێنانی راگەیاند بەهۆی تانە و تەشەری هاندەران وازی لە کارەکەی هێنا وەکو یاریزانی پیشەگەر.

هۆپ پاش وازهێنانی لە یانەکەی پۆستێکی بڵاوکردەوە  وتێیدا هاتووە” جەنگێکی بەردەوامە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە گووایە  هاندەرتن! ئەوانەی کە بینیومە نەک بۆ من بەڵکو بۆ زۆر کەسی تریش سوکایەتین و هەندێکیان پەیوەندیان بە تۆپی پێوە نیە، ئەوان قسە لەسەر شتی کەسی دەکەن، لەسەر رەنگت، چۆن قسە دەکەیت، چۆن قژت دەبڕیت. بۆیە من چیتر نامەوێت بەشێک بم لەمە. ئەو بارە دەروونیەی تووشت دەکەن زۆر قورسە و هەرگیز نەمدەزانی دەگاتە ئەو ئاستەی ئێستا، سەرەتا بۆ ماوەیەکی زۆر بێدەنگ بووم بەڵام هەستم کرد کاریگەری لەسەر ژیانم و  وایکرد چیتر چێژ لە تۆپی پێ نەبینم”.

هۆپس کاپتنی هەڵبژاردەی ئوستراڵیای خوار ١٧ ساڵ بووە و هەروەها یاری بۆ ئوستراڵیای خوار ٢٠ ساڵ کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button