چامپیۆنزلیگ

ڤیدال: وا ڕووبەڕووی ڕیاڵ دەبمەوە کە هێشتا یاریزانی بارسێلۆنام

یاریگا- ئارتورۆ ڤیدال، یاریزانی ئینتەر میلان دەخوازێت بە هەمان ڕۆحیەتەوە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاری بکات کە هێشتا یاریزانی بارسێلۆنایە.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئەمشەوی مێرەنگی و نێرازۆری، یاریزانە چیلیەکە گوتی: “لە ئێستادا هەموو یارییەک بۆ ئێمه یەکلاکەرەوەیە. یارییەکی خۆش دەبێت. گرنگیش بۆ ڕیزبەندی کۆمەڵەکە. وا ڕووبەڕووی ڕیاڵ دەبمەوە کە هێشتا یاریزانی بارسام. دوو ساڵی زۆر خۆشم لەگەڵ بلاوگرانا بەسەر برد، هیواخوازم ئاهەنگی سەرکەوتن بگێرم لەگەڵ هاندەری ئینتەر و بارسێلۆناش بەسەر ڕیاڵدا.”

هاوکات ڤیدال خوازیارە ببێتە یەکەم یاریزان بە درێسی سێ یانەی جیاوازەوە تۆڕی گۆڵی شاهانەکان لە چامپیۆنزلیگ بهەژێنێت کاتێک پێشر وەک یاریزانی یوڤێنتوس و بایەرن میونخ توانی گۆڵ لە ڕیاڵ تۆمار بکات، بەڵام گوتی: “پێشتر گۆڵی زۆرم تۆمار دەکرد، بەڵام ئێستا دەمەوێت ئەوپەڕی توانای خۆم پێشکەش بکەم بەو شێوەیەی کە ڕاهێنەر لێمی دەوێت.”

بابەتی زیاتر

Back to top button