چامپیۆنزلیگ

ئینتەر میلان چەكی سەرەكی خۆی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لەدەست دەدات

یاریگا: یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی، لە تواناكانی ئەستێرەی یانەكەی ڕۆمێرۆ لوكاكۆ بێ بەش دەبێت بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، لە میانەی یاریەكانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنسلیگ.

بە گوێرەی ئەوەی تۆڕی میدیا سێت باسی كردووە، یاریزانە بەلجیكیەكە لەگەڵ هاوتیمەكانی سەفەری مەدریدی نەكردووە.

ئامادەنەبوونی هێرشبەرەكەی نیراتزۆری بەهۆی ئەو پێكانەوەیە كە لە یاریەكەی شاختار لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تووشی هات.

یانە شاهانەكە لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری یانە ئیتاڵیەكە دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button