ئیتاڵیاگرنگترین

بۆڵۆنیا خراپترین ریکۆردی ئەورووپای یەکسانکردەوە

یاریگا-یانەی بۆڵۆنیای ئیتاڵی ژمارەیەکی پێوانەیی نەخوازراوی سەر پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپای یەکسانکردەوە.

بۆڵۆنیا بەرامبەر لازیۆ تاوەکو خولەکی ٥٤ بەرگریکرد و لویس ئەلبێرتۆ گۆڵەکەی هەژاندن، بەوەش ئەو یانەیە ٣٨ یارییە دوای یەک بەلایەنیکەم گۆڵێکی لێ تۆماردەکرێت!

تیمەکەی سینسیا میهالۆڤیچی راهێنەری پێشووی میلان، لە کۆتا ٣٨ یاریدا ٦٩ گۆڵیان لێ تۆمارکراوە و دواین جار توانیان گۆڵەکەیان بە خاوێنی رابگرن لە مانگی نۆی ساڵی رابردوودابوو.

کۆتا یانە کە ئەو ریکۆردە خراپەی تۆمارکردبێت یانەی دویسبێرگی ئەڵمانی بوو لە ساڵی ١٩٧٥.  ئەگەر بۆلۆنیا لە هەفتەی داهاتووی خولی ئیتاڵی بەرامبەر کالیاری گۆڵی لێ تۆمارکردبێت ئەوا ژمارە پێوانەییە نەگریسەکە دەشکێنێت و دەبێتە یەکەم یانە لە مێژووی پێنج خولەکەدا ئەو  ریکۆردە تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button