ئه‌وروپائیسپانیا

ناوبژیوانی کلاسیکۆ دیاریی کرا

یاریگا
ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا بڵاویکردەوە خوان مارتینێز وەکو ناوبژیوان یاریی کلاسیکۆی هەفتەی داهاتوو نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەڕێوە دەبات.

ماڵپەری فەرمی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا بڵاویکردەوە مارتینێزی 38 ساڵان وەکو نابژیوانی کلاسیکۆی لالیگا دیاریی کراوە، ناوبراو جاری یەکەمە یاریی نێوان هەردوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا بەڕێوەببات، هەرچەندە پێشتر 25 یاریی ریال مەدرید نابژیوانی کردووە کە مێرنگی 15 بردنەوە 5 بەرامبەربوون و 4 دۆڕانیان لەگەڵی تۆمار کردووە.

لەلایەکی دیکەوە مارتینێز بۆ بارسێلۆنا 21 یاریی بەڕێوە بردووە و ئەو یانەیە لە 15 یاریی براوە بووە، 3 یارییان دۆڕاندووە و 3 یاریش بەرامبەربوینە.

Back to top button