ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

بە تۆماركردنی گۆڵەكەی بەرامبەر شاختار ڤینیسیۆس جۆنیۆر ناوی خۆی لە مێژوودا تۆماركرد

یاریگا: ڤینیسیۆس جۆنیۆر ، یاریزانی هەلبژاردەی بەڕازیل و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ، بە تۆماركردنی گۆڵەكەی بەرامبەر شاختار ناوی خۆی لە مێژووی چامپیۆنسلیگدا تۆمار كرد.

ڤینیسیۆس سەركەوتوو بوو لە تۆماركردنی گۆڵی دووەمی یانەكەی دوای هاتنە ناوەوەی بە تەنها 15 چركە، بەوەش بوو بە سێیەم خێراترین گۆڵی یاریزانی یەدەگ لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە پێش ئەو هەریەك لە یاریزانان ڕۆی ماكای هێرشبەری بایرن میونشن دێت كە تەنها دوای 10.12 چركە لە هاتنە ناوەوەی گۆڵی تۆماركرد و لە پلەی دووەمیش یاریزان جۆناس ئۆلیڤێرا دێت لە دوای 10.96 چركە لە هاتنە ناوەوەی گۆڵی تۆماركرد.

شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید لە یەكەم یاری خۆیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە شكست دەستیان پێكرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بە شاختاری ئۆكرانی تووشی شكست هاتن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button