چامپیۆنزلیگیاریگا

زیدان هۆکاری بانگهێشت نەکردنی ڕامۆس بۆ یارییەکەی شاختار ڕوون دەکاتەوە

یاریگا- زینەدین زیدان، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لیستی یاریزانه بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەیشاختار بڵاو کردەوە وتێیدا سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی یانەکەی نابینرێت.

ڕاهێنەرە فەڕەنسیەیەکە هۆکاری بانگ نەکردنی ڕامۆسی بۆ ئەو یارییەی سبەی شەو ڕوون کردەوە و لە کۆبوونەوەی ۆژنامەنووسیدا گوتی: ڕامۆس هێشتا کێشەی هەیە. لەگەڵ تیمەکەدا ڕاهێنانەکانی نەکردووە. سەرکێشی بە یاریزانەکانەوە ناکەین. هەموویان دەبێت لە بارێکی جەستەیی باشدابن. ئەویش پێکراوە و دەبێت چاوەڕێ بکەین و بزانین چۆن دەبێت. ڕاستە ئەمڕۆش بەهەمان گڕوتینی هاوڕێکانی مەشقی نەکرد.”

دڵی بەرگری یانە شاهانەکە لە یاریی ڕۆژی شەممە بەرامبەر قادش تووشی پێکان هات و هەر لە گێمی یەکەم یاریگای بە جێ هێشت.

ئەوە لە کاتێکایە 24ی ئەم مانگە لە کلاسیکۆی ئیسپانیا دەبنە میوانی بارسێلۆنا .

بابەتی زیاتر

Back to top button