ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

دوایین زانیاری لە سەر ئامادەکارییەکانی لیڤەرپول

یاریگا
بە ئامادەبوونی تەواوی یاریزانەکانی، ئەمڕۆ یاریزانانی لیڤەرپول دوایین ئامادەکارییان بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا کرد.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی رێدز تەواوی یاریزانانی سەرەکی بەشدارییان کردووە و رۆبێرتۆ فێرمینهۆی هێرشبەری بڕازیلیش دوای ماوەیەک دابڕان راهێنانەکانی دەست پێکردەوە و چاوەڕێ دەکرێت بەشداری یارییەکە بکات کە بریارە شەوی داهاتوو لە یاریگەی کامپ نۆ رووبەڕووی یانە کەتەلۆنیەکە ببنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە محەمەد سەڵاحی هێرشبەریش بە بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی هەبێت بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button