ئیتاڵیاگرنگترین

پیرلۆ : دیبالا نیگەرانە لێم بەڵام چاری ترم نەبوو

یاریگا-ئەندریە پیرلۆ دان بەوەدا دەنێت پاوڵۆ دیبالا نیگەرانە لەوەی بەشداری پێنەککراوە بەرامبەر کرۆتۆن بەڵام هۆکارەکەی رووندەکاتەوە.

بیانکۆنێری دوو خاڵی بەرامبەر کرۆتۆن لەدەستدا لەو یارییەی رۆناڵدۆ بەهۆی تووشبوونی بە کۆڤید ١٩ یاری نەکرد و پاوڵۆ دیباڵا لەسەر کورسی یەدەگ دانرا و بەشداری پێنەکرا.

پیرلۆ سەبارەت بە هۆکارەکەی وتی ” دوێنێ قسەم لەگەڵ کرد، وەک چۆن قسە لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکان دەکەم. ئەو دڵتەنگ بوو لێم چونکە بەشداری نەکرد بەڵام ئەو لە سێ مانگ ناچالاکی گەڕاوەتەوە و سێ رۆژیشی لە ژوورێکدا بەسەربرد لە ئەرژەنتین کە چارەسەری وەردەگرت بۆ توشبوونی بە ڤایرۆسێکی گەدە. راستە دەیتوانی یاری بکات بەڵام کارتێکی سوورمان هەبوو ،نەدەکرا بەشداری پێبکەم. ئێستا ئامادەیە و زوو یا درەنگ دەگەڕێتەوە یاریگاکان”.

پیرلۆ وتیشی راستە لەم وەرزە تا ئێستا بەشدارنەبووە بەڵام یاریزانێکی گرنگە و یەکێکە لە پاڵەوانەکانمان.

تیمەکەی پیرلۆ لە چوار یاریدا خاوەنی دوو بردنەوە و دوو بەرامبەربوونە و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button