ئینگلتەرا

بەیاننامەی فەرمی لیڤەرپووڵ لەبارەی پێکانەکەی ڤێرجڵ ڤان دایک

یاریگا- یانەی لیڤەرپووڵ بەیاننامەی فەرمیان لە بارەی ڤێرجل ڤان دایک بڵاو کردەوە سەبارەت بەو پێکانە قورسەی شەوی ڕابردوو بەرامبەر ئیڤەرتۆن تووشی هات.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕێدزدا هاتووە کەوا دڵی بەرگری یانەکەیان نەشتەرگەری له ئەژنۆیدا بۆ ئەنجام دەدرێت و دوای ئەوەش قۆناغەکانی چارەسەر وەرگرتن بەڕێ دەکات.

ئەگەرچی لیڤەرپووڵ ماوەی دوورکەوتنەوەی بەرگریکارە هۆڵەندییەکەی دیاری نەکردووە، بەڵام سکای سپۆرتس زانیاری بڵاو کردۆتەوە کە بەرپرسانی ئەو یانەیە دوودڵن له گەڕانەوەی ڤان دایک لەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button