ئینگلتەرا

مۆرینهۆ فوو لە ئاگری ڕکابەرایەتییەکەی لەگەڵ ڤینگەردا دەکاتەوە

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆ، درێژه بە ڕکابەرییەکانی دەدا لەگەڵ ئارسین ڤینگەری نەیاری لەمێژینەی، ئەگەرچی ئەمەی دواتریان لە لاکێشەی سەوز و کاری ڕاهێنەرایەتی دوورکەوتۆتەوە.

هەفتەی ڕابردوو کتێبی “My Life in Red and Wihte”ی ئارسین ڤینگەر بڵاو بوویەوە کە زۆر وێستگە و تەوەری جیاوازی لە کارونی ڕاهێنەرایەتی حۆی تێدا باس کردووە جگە ئاماژە کردن بە ڕکابەرایەتییەکەی لەگەڵ مۆرینهۆ کە ساڵانێکی زۆر گڕی بەردابووە دێربی لەندەن و هەوادارنی تۆپی پێ و هاندەرانی بلووز و گەنەرز بە تایبەت شاهیدی بوون.

لە چاوپێکەوتنێکیدا کە میدیای بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە له نێویشیاندا سکای سپۆرتس، پرسیاری ئەوە لە “سپێشەڵ وەن”ی ڕاهێنەری ئێستای تۆتنهام کرا داخۆ بۆچی ناوی لە کتێبەکەی ڤینگەردا نەهاتووە، مۆو دەڵێت: “چونکە هەرگیز لێی نەبردوومەتەوە. خۆ ناچیت چاپتەرێک بکەیتەوە لە بارەی 12 بۆ 14 یارییەوە و هەرگیز یارییەکت نەبردێتەوە. بۆجی دەبێ لەسەر من قسە بکات؟ کتێب بەخۆی شتێکە دڵخۆشت بکات، شانازییت پێ ببەخشێت، بۆیە لە حاڵەتەکەی تێدەگەم.”

بۆ زانین، ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە تەنها دوو یاری لە پورتوگالییەکە بردۆتەوە لە کۆی 19 بەیەککەونتن. دوای 14 یاریی ئینجا ڤینکەر توانی یەکەمین ڕووبەڕوو بوونەوە لە مۆرینهۆ بباتەوە ئەویش ساڵی 2015 بوو لە یارییەکی جامی قەڵغانی ئینگلیزی. هەڤبڕکێی نێوان ئەو دووانە گەشتە لووتکە کاتێک پێکهەڵپژانی جەستەیی تێکەوت لە ساڵی 2014 و لە میانی ڕکابەرییەکانی پریمەرلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button