فه‌ره‌نسا

پێش یاریەكەیان بەرامبەر مۆناكۆ یانەی مۆنبیلێ 12 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند

یاریگا: یانەی مۆنبیلێی فەڕەنسی ئاشكرایكرد كەوا 12حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یانەكەیان سەریهەڵداوە.

لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند كەوا هەشت یاریزانی یانەكە و چوار كەس لە ئیدارەی یانەكە لە پشكنینەكان دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەكەن، تووشبووەكان بە پێی پررۆتۆكۆڵی خولی فەڕەنسی لە كەرەنتیندا دەمێننەوە.

وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە یانەی مۆنبیلێ ڕووبەڕووی مۆناكۆ ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button