ئه‌وروپا

میسی: ئێستا ئارەزووم بۆ گۆڵكردن كەمتر بووەتەوە

یاریگا: لیۆنێل میسی ،ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرایكرد كەوا ئێستا گرنگی نادات بە تۆماركردنی گۆڵ.

لە چاوپێكەوتنیدا كە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتە ئەفسانەكەی بلاوگرانا ووتی: ئەو ساڵانەی كۆتایی كەمتر ئارەزووی گۆڵ تۆماركردنم هەبووە، ئامانجی سەرەكیم ئەوە نیە كە گۆڵ تۆمار بكەم چ لەگەل هەڵبژاردەكەم یاخود یانەكەم.

هەروەها ووتیشی: هەموو توانایەكم بەكاردەهێنم لە پێناو بەرژەوەندی هەڵبژاردەكەم و یانەكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button