ئه‌ڵمانیا

ماتیۆ گندۆزی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا: یانەی هێرتابەرلینی ئەڵمانی ئاشكرایكرد كەوا یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەی ماتیۆ گندۆزی دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆكراوە و دەركەوتووە كەوا هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

پەڕەی فەڕمی هێرتا بەرلین لە تویتەر نووسیوویەتی: ”دوای پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماتیۆ گندۆزی دەركەوتووە كەوا هەڵگری ڤایرۆسی Covid-19 یە دوای گەڕانەوەی لەگەل هەلبژاردەكەی، بەركەوتەی نەبووە لەگەل هیچ كام لە یاریزانەكانی یانەكە ، هەروەها هیچ نیشانەیەكی نەخۆشیەكەی تێدا دەرنەكەوتووە و لەبارودۆخێكی باشدایە، بۆ ماوەی 10ڕۆژ خۆی كەرەنتین دەكات، بە هیوای زوو چاكبوونەوەت ، ماتیۆ”.

شایەنی باسە یاریزانە فەڕەنسیەكە بۆ ماوەی وەرزێك بە شێوەی خواستن لە ئەرسیناڵی ئینگلیزیەوە پەیوەندی بە هێرتا بەرلینەوە كرد .

بابەتی زیاتر

Back to top button