ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

نرخی هازارد بە شێوەیەکی خەیاڵی هاڕەی کردووە

یاریگا- لە ماوەی تەنها یەک ساڵ و بە دیاری کراوی لە دوای پەیوەندی کردنی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە، نرخی ئیدن هازارد بە شێوەیەکی خەیاڵی دابەزینی بە خۆوەی بینیوە.

هاوینی ڕابردوو، ئەستێره بەلجیکیەکە بە بڕی 100ملیۆن یۆرۆ و 40 ملیۆنی گۆڕانکارییەکان، لە چێڵسیەوە گواسترایەوە قەڵای سپی. بەدەر لە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرکۆنا بەسەر دارایی یانەکان و نرخی گواستنەوەکانەوە، زنجیرە یەک لە دوای یەکەکانی هازارد نەیهێشت کۆپیەکەی بلووزی لی ببینرێتەوە، هەر بۆیە پسپۆرانی نرخ و بازاڕەکانی گواستنەوە، لە ئێستادا بۆ نزمترین ئاستی داکشان نرخی ناوبراویان دیاری کردووە.

بە گوێرەی ئەوەی لە ڕۆژنامهی “ئاس”ی ئیسپاندا بڵاو کراوەتەوە بە پستبەستن بە زانیارییەکانی پسپۆرانی (ترانسفێرمارکت) بەهای هازارد لە کوتاییەکانی ساڵی 2018 خۆی دەدا لە 150ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لە ئێستادا بەهاکەی بە 60 ملیۆن یۆرۆ هەڵدەسەنگێنرێت.

دابەزینی ملیۆن یۆرۆ لە میانی تەنها 12 مانگدا، ژمارەیەکی زۆرە بۆ ئەو ئەستێرەیەی کە چاوەڕانی لێ دەکرا ئاسەواری شوێنە چۆڵەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بسڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button