یاریگا-رۆژنامەی گازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی موچەی سەرجەم راهێنەرانی خولی وڵاتەکەیان ئاشکرادەکات و ئەنتۆنیۆ کۆنتی خاوەنی زۆرترین موچەیە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە جیاوازییەکی خەیاڵی هەیە لە نێوان موچەی کۆنتی و پلەکانی دیکە بە جۆرێک موچەکەی بەنزیکەیی هێندەی شەش راهێنەرەکەی دوای خۆیەتی و وە هێندەی ١٢ راهێنەری موچە نزمەکان وەردەگرێت. هەرچی یوڤێنتۆسە بە دەستنیشانکردنی پیرلۆ لە جێگەی ساری، ساڵانە ٤.٢ ملیۆن یۆرۆی بۆ دەگەڕێتەوە.
ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە :
- ئەنتۆنیۆ کۆنتی (ئینتەر) ١٢ ملیۆن یۆرۆ
- پاوڵۆ فێنسکا (رۆما) ٢.٥ ملیۆن یۆرۆ
- جیان پیێرۆ گاسپێرینی (ئەتەلەنتا) ٢.٢ ملیۆن یۆرۆ
- سیمۆنی ئینزاگی (لازیۆ) ٢ ملیۆن یۆرۆ
- ستیفانۆ پیۆلی (میلان) ٢ ملیۆن یۆرۆ
- سینیسا میهالۆڤیج (بۆلۆنیا) ٢ ملیۆن یۆرۆ
- ئەندریە پیرلۆ (یوڤێنتۆس) ١.٨ ملیۆن یۆرۆ
- کلاودیۆ رانیێری (سامپەدۆریا) ١.٨ ملیۆن یۆرۆ
- جینارۆ گاتوسۆ (ناپۆلی) ١.٥ ملیۆن یۆرۆ
- ئیسیبیۆ دی فرانسیسکۆ (کالیاری) ١.٥ ملیۆن یۆرۆ
- مارکۆ جیامپاولۆ (تۆرینۆ) ١.٥ ملیۆن یۆرۆ
- رۆبێرتۆ دی زێربی (ساسۆلۆو) ١.١ ملیۆن یۆرۆ
- فیلیپۆ ئینزاگی (بینیڤێنتۆ) ١ ملیۆن یۆرۆ
- ئیڤان یوریچ (هێڵاس ڤیرۆنا) ١ ملیۆن یۆرۆ
- جیوسێپی لاچینی (فیۆرەنتینا) ٠.٩ ملیۆن یۆرۆ
- رۆڵاندۆ ماران (جەنەوا) ٠.٨٥ ملیۆن یۆرۆ
- لوکا گۆتی (ئودێنزی) ٠.٦ ملیۆن یۆرۆ
- جیۆڤانی سترۆپا (کرۆتۆنی) ٠.٦ ملیۆن یۆرۆ
- فابیۆ لیڤێرانی (پارما) ٠.٥ ملیۆن یۆرۆ
- ڤیچێنزۆ ئیتاڵیانۆ (سپیزیا) ٠.٥ ملیۆن یۆرۆ