ئاسیاگرنگترین

یاریزانێکی ئالانیاسپۆر گیانی لەدەستدا

یاریگا-جۆسیف سورال یاریزانی یانەی ئالانیاسپۆر و هەڵبژاردەی چیک گیانی لەدەستدا پاش رووداوێکی هاتووچۆی پاسی  گواستنەوەی یاریزانەکان.

رووداوەکە پاش گەڕانەوەیان بوو لە یارییەک لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا بە مینی پاس. جگە لەویش شەش یاریزانی دیکە برینداربوون، لە نێویاندا هەردوو یاریزانی پێشووی پریمەرلیگ ستیڤن کاوڵکەر و پاپیس سیسێ.

سورال تاوەکو وەرزی رابردوو یاری بۆ سپارتا پراگی وڵاتەکەی دەکرد بەڵام لە گواستنەوەی زستانەدا روویکردە ئالانیاسپۆر و نۆ یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجامدابوو. بەڵام بەشێوەیەکی دڵتەزێن لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا گیانی سپارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button