ئه‌وروپائیسپانیا

کومان: باشترین پلانم بۆ بارسێلۆنا دۆزیوەتەوە

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا باس لە بارودۆخی یانەکەی دەکات و پێیوایە چەند یاریی رابردوو ئاست و ئەنجامی باشیان هەبووە.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەکەی دەڵێت ” ئێمە ئەم وەرزەمان بە باشی دەست پێکردووە و ئاست و ئەنجامی باشمان هەبووە، بە تایبەت بەرامبەر سێلتاڤیگۆ و ڤیاریال، بەڵام ئەگەر سەیری یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا بکەینەوە، دەبینین کێشەشمان هەیە و پێویستیان بە چارەسەریە، یەکێکی دیکە لەو خاڵانەی کە من رۆژانە لە راهێنانەکان دووبارەی دەکەمەوە، جدیەتە و پێویستی یاریزانە لە کاتی راهێنانەکان زۆر هوشیار بن”.

کومان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” من یاریی بە پلانی 1-3-2-4 دەکەم و لەو بڕوایەدام کە باشترین پلانە بۆ ئەو یاریزانانەی بەردەستمانن و لە داهاتووشدا بەرهەمەکەی دەبینین.

بابەتی زیاتر

Back to top button