ئاسیائەفریقاعێراق

یانەی شورتە یاریزانێکی پیشەگەر دەگوازێتەوە

یاریگا
یانەی شورتەی عێراقی لە پێناو توکمە کردنی ریزەکانی یانەی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراقی، کریستیان ئۆساگۆنا هێرشبەری نایجیری بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە.

ماڵپەری سپۆرتی عێراقی ئاشکرای کردووە، کارگێری یانەی شورتە ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ هێرشبەری نایجیری یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی گەیشتنە رێکەوتن و بریار بوو لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری یارییەکانی ئاسیا بکات، بەڵام بە هۆی کێشەی هاتووچۆی فرۆکەکان نەیتوانی گەشتی عێراق بکات و بریارە سبەی هەینی پەیوەندی بە یان نوێیەکەیەوە بکات.

ئۆساگۆنا وەرزی رابردوو پەیوەندی بە یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانەوە کرد، بەڵام لەگەڵ ئەو یاریزانە نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بۆیە یانە ئێرانیەکە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.

Back to top button