ئه‌وروپا

کۆی خەرجی یانە بەهێزەکانی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا لە میرکاتۆی ئەم هاوینە

یاریگا- میرکاتۆی ئەم هاوینە بازاڕێکی پڕ مامەڵە بوو بۆ هەندێک لە یانە بەهێزەکانی ئەورووپا، جگە لە ڕیاڵ مەدرید کە هیچ کڕینێکی ئەنجام نەدا.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی زۆرترین بڕە پارەی لە کڕینی یاریزاناندا خەرج کرد به بەراورد بە یانەکانیتر. لە دوای ئەویش یانەکانی مان سیتی و بارسێلۆنا و یوڤێنتوس دێت و لیستەکە، که لە 14 یانە پێک دێت، بە بروسیا دۆرتمۆند کۆتایی دێت کە 48 ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە.

ناوی یانەکانی بڕی پارەی خەرج کراو (بە یۆرۆ) :

1- چێڵسی 247.2 ملیۆن

2- مان سیتی 157ملیۆن

3- بارسێلۆنا 124ملیۆن

4- یوڤێنتوس 100.2 ملیۆن

5- تۆتنهام 98.4 ملیۆن

6- ئینتەر میلان 97 ملیۆن

7- ئەتڵەتیکۆ مەدرید 90ملیۆن

8- ئارسیناڵ 86 ملیۆن

9- مانچستەر یونایتد 83.5 ملیۆن

10- لیڤەرپووڵ 79.7ملیۆن یۆرۆ

11- بایەرن میونخ 64 ملیۆن

12- پاریس سانت جێرمان 61 ملیۆ

13- بروسیا دۆرتمۆند 48 ملیۆن

14- ڕیاڵ مەدرید (هیچ گواستنەوەیەکی ئەنجام نەدا، جگە لە هێنانەوەی یاریزانە خواستراوەکانی)

بۆ بیرخستنەوە، ئەوه یەکەمین جارە لە دوای 40 ساڵ یانە شاهانەکەی ئیسپانیا لە بازاری هاوینەدا یاریزان ناکڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button