ئیسپانیا

كومان: سێڤییا لە بارسێلۆنا باشتر بوو لە ڕووی توانای جەستەییەوە پێوویستمان بە كاتی زیاترە

یاریگا: رونالد كومان، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە كەوا یانەی سێڤییا باشتر یاریان كردوو تا یانەكەی خۆی.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە ووتی: یاریەكی سەخت بوو، بە باشی پاڵە پەستۆمان درووست دەكرد بەڵام بە ئاسانی تۆپەكەمان دەفەوتاند، ئەوان لە ئێمە باشتر بوون لە ڕووی توانای جەستەییەوە .

هەروەها ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتیشی: هیوادارم كە یاریزانەكان هاتنەوە لە لای هەڵبژاردەكانیان بە باشترین شێوە بگەڕێنەوە و هیچ پێكانێك ڕوو نەدات.

شایەنی باسە بارسێلۆنا توانیویەتی 7 خاڵ كۆبكاتەوە لە كۆتا سێ یاری خۆی لە خولی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button